Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر لەخەودا بینی کاری دارتاشی دەکرد. واتە کەسێکی چاکەخواز و چاکەکارە، بەڵام لە قسەکردنی لەگەڵ خەڵکیدا، ناکۆک و دژە و ئامۆژگاری هەندێ کەس ناکات، بەڵام بە جۆرێکی تر چارەسەرەکەی خۆیانی نیشان دەدات، چونکە بینینی دار لەخەودا، لە بنەڕەتدا نیشانەی ناکۆکی و دژبەرییە.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: داتاشین و بڕینەوە و ڕاستکردنەوەی دار، نیشانەی فێرکاری زانستە، بەڵام کاری دژبەری لەگەڵدایە.

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: دارتاش کەسێکە کە خەڵکی فێری ئەدەب و فەرهەنگ دەکات و چاکەی کارەکانی خەڵکی دەوێ لە ڕێگەی ئایینەوە و ناکۆکی و دژایەتییان ناهێڵێت.

هەروەها بینینی دار لە شێوەی پیاو لەخەودا، واتە خراپەکاری و دژایەتی لەو کەسەوە بڵاو دەبێتەوە.

دارتاشی، ڕاستکردنەوەی کاری شتەکانە، لەم ڕووەوە دارتاش لەخەودا، مامۆستایە و منداڵی نەزان فێرە زانست و کلتوور دەکات و ڕێگەی ئایینان پێ نیشان دەدات.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G