Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: ئەگەر بینی داسی بەدەستەوەیە. واتە کەرەستە و هۆکارێک، یان شتێکی دەست دەکەوێت کە پارەی پێ پەیدا دەکات.

ئەگەر بینی بە داس، مەرەزەی درۆێنە دەکرد، واتە ماڵ و سامان و ڕزق و ڕۆزی بە زەحمەت دەست دەکەوێت.

ئەگەر داسەکەی شکا یان لەناو چوو، واتە ماڵ و سامانەکەی کەم دەبێتەوە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر داسی زێڕین، یان زیوینی بەدستەوە بوو، واتە لەماڵی حەرام، شتێکی دەست دەکەوێت.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G