Spread the love

ئیبراهیمی کرمانی دەڵێ: داڵانی خانوو لەخەودا، خادەم و خزمەتکاری ماڵە.

ئەگەر دیتی داڵانی ماڵەکەی ئاوەدان و جاکە، نیشانەی تەندروستی خزمەتکاری ماڵەکەیە.

ئەگەر بینی خراپە، نیشانەی نەخۆشکەوتنی خزمەتکارەکەیە.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی داڵانی ماڵەکەی لە دیواری گڵ و خشت دروست کراوە، واتە خزمەتکاری ماڵەکەی، چاکەکار و ئەمانەت پارێزە.

ئەگەر بینی دیوارەکەی لە گەچ و خشتی سوور یان بەرد بوو، واتە خزمەتکاری ماڵەکە، خراپەکار و بێدینە و ئەمانەت ناپارێزێ.

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G