Spread the love

ئیبن سیرین دەڵێ: بینینی ڕان لەخەودا، نیشانەی بژێوی ژیانی ئەو و کەسوکارەکەیەتی.

ئەگەر بینی ڕانی شکا، یان لێبوویەوە و کەوت، واتە لە کەسوکارەکەی جیا دەبێتەوە و جەستەی لاواز دەبێت و لە دووری و غوربەتدا دەمرێت.

ئەگەر بینی ڕانی کەسێکی دەبریەوە یان لێ دەکردەوە، هەمان واتای هەیە بۆ ئەو کەسەی ڕانی دەبڕێتەوە.

ئەگەر بینی ڕانی باریک بوویەوە، واتە خزم و کەسوکارەکەی لاواز دەبن.

ئەگەر بینی ڕانی لەت لەت بوو، واتە خزم و کەسەکانی، لەلایەن کەسێکی گەورە و بە بنەماڵەوە، تووشی مەینەتی و چەرمسەری-نەهامەتی دەبن.

ئەگەر دیتی گۆشتی ڕانەکانی لێبوونەوە و کەوتنە سەر زەوی، واتە سەروەت و سامانی کەسوکارەکەی لەناو دەچێت.

جابری مەغریبی دەڵێ: ئەگەر دیتی ڕانەکانی بە پەت و رێسمان، بەیەکەوە بەسترابوونەوە، واتە لە کەسوکارەکەی جیا نابێتەوە و زیاتر لێیان نزیک دەبێتەوە، بە ژن و ژنخوازی.

ئەگەر دیتی گۆشتی لاڕانی خۆی دەخوارد، واتە بەقەدەر ئەو گۆشتەی خواردوویەتی، لە پارە و سامانی خۆی دەخوات.

ئیمام جەعفەری سادق دەفەرمێ: دیتنی ڕان لەخەودا، چوار واتای هەیە.

یەکەم: ئەندامانی خێزان. دووەم: هاوڕێ و خۆشەوسیتان کە متمانەیان پێی هەیە. سێیەم: تووڕەیی. چوارەم: پارە و سامان.

#ڕان_ئەندامێکی_مرۆڤە#کوردزانست#دانیال_پێغەمبەر#ئیبراهیمی_کرمانی#ئیبن_سیرین#ئیمام_جەعفەری_سادق#خەونامەی_کوردی#خەوننامەی_کوردی#لە_خەودا_چییە#Xewnnamey_kurdî

چ کاردانەوەیەکت هەیە، بەرانبەر، ئەم پۆستە؟👇

Loading spinner

By F.T.G